رادیكا شێتی شارۆخانە
رادیكا كە ئێستا خۆی ئامادە دەكات بۆ بەشداریكردن لە فیلمێكی نوێ بە ناوی (Majhi – The Mountain Man، بەوە ناسراوە كە هەوڵ دەدات یاری بە دڵی پیاوان بكات، بەڵام بە ئاشكرا لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی (indianexpress) رایگەیاند كە لە دڵەوە ئاواتی دەخواست شاروخان هەمان هەستی بەرامبەری هەبێت.
ئەم دان پێنانە بە جورئەتەی رادیكا لە كاتی بینینی پۆستەرەكانی فیلمە نوێیەكەی شاروخان هات، دواتر رادیكا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەم دان پێنانەی بڵاو كردەوە، لە لایەن خۆیەوە كاتێك شاروخان كە سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی نوێیە بە ناوی (Dilwale) لە وڵاتی بولگاریا، كاتێك ئەم دان پێنانەی رادیكای خوێندەوە لە پەیجی تایبەتی خۆیدا، سوپاسی كرد بۆ ئەو شێوازە بەجورئەتەی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە فیلمە نوێیەكەیدا، لە بەرامبەردا رادیكاش بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم بۆ ئەو وەڵامەی ناسكەت كە بۆ من زۆر دەگەیەنێ، ناتوانم چاوەڕێ بكەم، تا فیلمەكەت ببینم).