كامەران نوری:بوونی فیلمسازو دەرهێنەری بیانی لە هەموو سەردەمێكدا پێویستە

كامەران نوری:بوونی فیلمسازو دەرهێنەری بیانی لە هەموو سەردەمێكدا پێویستە
كامەران نوری لە ساڵی 1989 لە تیپی نواندنی سلێمانی دەستی كردووە بە كاری هونەری، تا ئێستا لە 16 شانۆگەریدا كاری كردووە وەك نواندن و بەڕێوبەری شانۆ و بەڕێوبەری بەرەەم و لە 11 درامای تەلەڤیزیۆنی و 14 فیلمی كورت و 4 فیلمی درێژ بە نواندن و بەڕێوبەری بەرەەم بەشدار بووە، ەەروەەا لە بەشی سێیەمی گەردەولوول و فیلمی بێكەس و مەرگی عاشقان بەشدارە. كامەران نوری سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای هونەری كوردی دوای ەێرشەكانی داعش و ئەو قەیرانە ئابوورییەی ئێستا رووی لە ەەرێم كردووە، بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی (گوڵان)ی دایەوە.

• بۆ ئەم قۆناغە لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان و دەرەوە شانۆ پێویستترە، یان دراما و سینەما؟
- باس لە ەەر قۆناغێكی ژیان بكەین، لە ئاشتیا بین یاخود جەنگ، پێویستمان بە ەەموو بوارەكانی هونەر ەەیە وەك شانۆ و سینەماو موزیك و دراماو هونەرەكانی تر بۆ وشیاركردنەوەی ەەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵ و ناساندنی ژیان و كەلتووری نەتەوە بە جیەانی دەرەوە .
* ئایا بۆ جیەانی دەرەوە توانیومانە سوود لەم بارودۆخە وەربگرین لە بواری فیلم و كورتە فیلم و دیكومنتاری؟
-بەداخەوە لەم بارودۆخەدا ئەزموونەكانمان وەك پێویست بەرەەم نەەاتووە تاكو بتوانین لە ڕێی فیلمەكانمانەوە سوود بەم بارودۆخە بگەیەنین بۆ جیەانی دەرەوە، یان دەتوانین بڵێین لەئاست ویستی خۆماندا نییە. جەنگ ەەمیشە سووتێنەری هونەری ڕاستەقینەیە و سووتێنەری ژیانە.
* ئایا ئەزموونی هونەرمەندانی كورد لە بواری فیمی دیكیومنتاری لەو ئاستەیە كە زۆر بەباشی سوود لەو بارودۆخە وەربگرین بۆ خزمەتكردنی كوردستان؟
-وەك پێشتر باسمان كرد جەنگ ڕێگرە لەبەردەم ویستەكانماندا، بەڵام بە ڕای من دیكۆمێنتارەكانمان تاڕادەیەكی باش توانیویانە خزمەت بە كوردستان بكەن بۆ گەیاندنی پەیام و ڕاستییەكانی نەتەوەكەمان بە جیەانی دەرەوە.
* زۆر فیلمساز و وێنەگر و دەرەێنەری بیانی ەاتوون لە كوردستان كاریان كردووە، ئایا وەكو پێویست واقعی ئەم شەڕەیان بە جیەان راگەیاندووە؟
- بەڕای من بوونی فیلمساز و دەرەێنەری بیانی لە ەەموو سەردەمێكدا پێویستە بۆ دروستبوونی پردێكی پێوەندی لە نێوان ئێمە و دنیای دەرهوە. زۆربەی ئەو فیلم سازانە ڕاستییەكانیان گەیاندووە بە جیەان، ەەرچەندە ەەندێكیان بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان و ئایدۆلۆژیای وڵاتەكەیان پەیامەكان دەگەیەنن .
* ئەگەر بە دیدێكی سینەمایی سەیری ئەو ڤیدیۆ كلیپانە بكەی كە بەم دواییە بەرەەمەاتوون، ئایا وەكو پێویستن؟
- ئێمە بە تێكڕا ناتوانین باس لە ەەموو كلیپەكان بكەین، بە خۆشحاڵییەوە ەەندێكیان وەك پێویست توانیویانە پەیامەكانیان بگەیەنن، ەەندێكیشیان تەنەا كارێكە بۆ خۆ دەرخستن و ناو پەیداكردن.
* بیرۆكەی ئەنجامدانی كارێكی سینەمایی یان درامایەكی گەورە لەسەر ئاستی كوردستان كە گوزارشت لە بارودۆخی ئێستا و گەورەیی پێشمەرگە لەم شەڕەدا بكات، تا چەند بە پێویستی دەزانن؟
- ەیوادارم باڵا دەست و پارەدارانی وڵاتەكەم لە گرنگی و پێویستیی هونەر تێبگەن، بەتایبەت لەم بارودۆخەدا ئەركێكی نیشتمانی ئەوانە بۆ بەرەەمەێنانی كاری هونەری كە گوزارشت لە بارودۆخی ئێستا و گەورەیی پێشمەرگە لەم شەڕەدا بكات.
Top