ئەلیسا بە پێش گاگا دەكەوێت

ئەلیسا بە پێش گاگا دەكەوێت
ئەگەرچی بە دەگمەن گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی یان زمانەكانی دیكە دەڵێت جگە لە زمانی عەرەبی، بەڵام خانمە ئەستێرەی لوبنانی ئەلیسا بەسەر زۆرێك لە ئەستێرە جیهانییەكان سەركەوتن لەوانەش جنیڤەر لۆپێز و لەیدی گاگا و برێتنی سپێرز لە لیستێكی تایبەت بە ئەستێرەكان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك.
پەیجی (وۆرلد میوزیك ئاوارد) لیستێكی بڵاو كردەوە بە ناوی (20) هونەرمەندی جیهانی كە بە شێوەیەكی زۆر لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوبوونەتەوە، لیستەكە ناوی چەندین ئەستێرەی جیهانی لە خۆگرتبوو لەوانە گاگا و جنیڤەر لۆپێز و برێتنی سپێرز و چەندانی دیكە، ئەوەی جیگای سەروسوڕمان بوو، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا سەركەوت بە سەر زۆرێك لەو ئەستێرە جیهانیانە و پلەی چواردەهەمی بەدەست هێنا و سەركەوت لە پێش جی لۆ كە لە پلەی شازدەم هات و گاگا لە پلەی هەژدەم و پۆپ مارلی لە پلەی نۆزدەم و برێتنی سپێرز كە لە پلەی بیستەم هات.
Top