بیرین ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات
لەم ریكلامەدا بیرین دەردەكەوێت كە دیمەنێكی ئەكشن تۆمار دەكات دواتر كینانی هاوسەری سەردانی شوێنی وێنەگرتن دەكات، دواتر كینان لە ئاهەنگێكی گەورەدا گۆرانی دەڵێت و لە پشتەوەی شانۆ بیرین هانی دەدات ئەمەش زیاتر لە واقعەوە نزیكە و ئەم دیمەنە لە نێوانیان بەردەوام روودەدات، لە بارەی ریكلامەكەوە میدیاكانی توركیا رایانگەیاند كە كە بیرین و هاوسەری بڕی چوار ملیۆن لیرەی توركییان وەرگرتووە كە دەكاتە نزیكەی دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، هەروەها ژمارەیەكی پێوانەییان تۆمار كردووە لەسەر ماڵپەڕی یوتیوب دوای ئەوەی ژمارەی بینەرانی لە دوو ملیۆن كەس تێپەڕی كرد.