هوما قورەیشی عاشقی میكاژە
لە میانەی وێنەگرتنی فیلمەكە هوما رایگەیاند كە عاشقی دانانی مكیاژە و بە یەكێك لە كارە گرنگ و سەرەكییەكانی ژیانی رۆژانەی دادەنێت كە ناتوانێت بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری بێت، هوما بە رۆژنامەی (indianexpress)ی راگەیاند: وەك هەر كچێك حەز لە مكیاژ دەكەم، چونكە حەز دەكەم هەمیشە جوان و سەرنجڕاكێش بم لە چاوی خەڵك.
هوما كە بەم دواییە ریكلامێكی بازرگانی تایبەت بە كەلوپەلی جوانكاری ئەنجامداوە زیاتر دەربارەی مكیاژ وتی: رەنگە زۆر كەس پێیان سەیر بێت یان رەخنەم لێ بگرن، بەڵام من گوێ بە قسەی كەس نادەم و مكیاژ بووەتە بەشێكی نەبڕاو لە ژیانم، بەجۆرێك ناتوانم بە هیچ شێوەیەكی دەستبەرداری بم.