ئالین سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەكات
لە بارەی دوایین كارەكانی ئالین رایگەیاند: دوای هێرشی نارەوای داعش بۆ سەر كوردستان و بەتایبەتی شنگال و كۆبانێ، وەك هونەرمەندێكی كورد بە پێویستم زانی پشتگیری و خۆشەویستی خۆم بۆ پێشمەرگە و هێزە كوردییەكانی بە چەند گۆرانییەك دەرببڕم و لە ماوەی رابردوودا دوو گۆرانیم پێشكەش كرد كە هیوادارم بە دڵی جەماوەر بووبن و توانیبێتم بەشێك لە ئەركی خۆم بەرامبەر بە پێشمەرگە و پارێزەرانی وڵات دەرببڕم، چونكە شایەنی هەموو خزمەت و رێز لێگرتن و هەر یەكێك لە شوێن و پێگەی خۆیەوە.
ئالین بەردەوام دەبێت و دەڵێ: زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا پشتگیریی تەواویان لە پێشمەرگە كرد وبە بەرگریكاری مرۆڤایەتی وەسفیان كرد و یارمەتی و هاوكاریی زۆری پێشمەرگەیان كرد، وڵاتی ئەڵمانیاش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پێشەنگ بوو لە یارمەتیدانی پێشمەرگە بە مەشق پێكردنیان و ناردنی نوێترین و پێشكەوتووترین چەكەكانی بۆ پێشمەرگە، منیش بە پێویستم زانی بە هونەرەكەم سوپاسی ئەو هەڵوێستەی ئەڵمانیا بكەم ئەویش لە رێگای گۆرانییەك بە هەردوو زمانی كوردی ئەڵمانی وەك رێزگرتنێك لەم هەڵوێستە، بۆیە لێرەوە بە جەماوەرەكەم دەڵێم چاوەێی سوپرایزێكی جوان بن كە بەم زووانە پێشكەش دەكەم و بڵاوی دەكەمەوە.