ریهانا 100 ملیۆنی تێپەڕاند
بەر لە چەند رۆژێك كۆڕبەندی ئەمریكی بۆ پیشەسازی تۆماركراوەكان رایگەیاند كە ریهانا بوو بە یەكەم گۆرانیبێژ كە فرۆشتنی گۆرانییەكانی لە 100 ملیۆن تێپەڕ بكات، ئاماری دابەشكردن لە رێگای ئامێرەكانی بیستنی دیجیتاڵی پشت بە فرۆشتنی داونڵۆد كردنی گۆرانییەكان و خزمەتگوزاری لە رێگای ئەنتەرنێتەوە دەبەستێ لە ئەمریكا.
كاری شیرمان سەرۆكی تەنفیزی و سەرۆكی ئەنجوومەنی كاگێڕیی كۆڕبەندەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: تا ئێستا هیچ گۆرانیبێژێك نەك تەنها بەربەستی 1000 ملیۆنی تێپەڕ نەكردووە، بەڵك ئەمە یەكەم گۆرانیبێژە دەگاتە ئەم ژمارەیە، ئەمەش دەستكەوتێكی مێژووییە و بەڵگەیەكە لەسەر دوارۆژێكی پیشەیی بێ وێنە.
شایەنی ئاماژە پێكردنە لە كاروانی هونەریی خۆیدا ریهانا تا ئێستا هەشت جار خەڵاتی گرامیی بەدەستهێناوە و حەوت ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردۆتەوە.