لە ترسی میدیاكان كلۆنی خانووەكەی دەفرۆشێت

لە ترسی میدیاكان كلۆنی خانووەكەی دەفرۆشێت
هەرچەندە پێش ماوەیەك ژیانی هاوسەرییان پێكهێناوە و هەر بەو بۆنەوەیەش خانوویەكی نوێی هاوینییان كڕی لە دوورگەی كۆمۆ، بەڵام ئەستێرەی ناسراوی ئەمریكی جۆرج كلۆنی و ئەمەل عەلەمەدین -ی هاوسەری كە بە ڕەگەز لوبنان -ییە بەنیازن بۆ بەسەربردنی وەرزی هاوین روو لە شوێنێكی دیكە بكەن.
لەم بارەیەوە كلۆنی رایگەیاند ماوەیەكی زۆر سەرقاڵ بووم تاكو توانیم ئەم خانووە بدۆزمەوە و لەسەر خواست وداواكاری هاوسەرەكەم كە ئەویش زۆری بە دڵ بوو، بڕیارمان دابوو هاوینان لێرە بەسەر بەرین، بەڵام لەبەر ئەوەی وێنەگران باباراتزی بێزار دەكەن و بەردەوام بەدواوەیانن بەمەش هیچ تام و خۆشییەكیان بۆ ژیانیان نەهێشتووە، بۆیە بڕیاریانداوە بیفرۆشن، ماڵپەڕی Page Six» كە تایبەتە بە هەواڵی ناوداران لە سەرچاوەیەكی نزیكی كلۆنی-یەوە رایگەیاند كە كلۆنی زۆر دڵی بەم خانووە خۆشە و خۆشی دەوێ و تەنانەت دراوسێكانیشی زۆر بە دڵە، بەڵام پێدەچێت زۆر بێزار ببێت لە باباراتزی بۆیە بڕیاری داوە بیفرۆشێت.
شایەنی وتنە ئەم خانووە دەكەوێتە دوورگەی كۆمۆ لە ئیتاڵیا و پێشتر لە ساڵی 2002 خانەوادەی هاینز بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار كڕیبووى، بەڵام ئێستا زۆر كەس ئامادەیە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار لێی بكرێتەوە.
Top