سانی لیون و سیلینا لەسەر شوققەیەك بەشەڕ هاتن

سانی لیون و سیلینا لەسەر شوققەیەك بەشەڕ هاتن
ززۆر جار باس لە ناكۆكی و گرفتی نێوان هونەرمەندان دەكرێت، تەنانەت ئەم ناكۆكیيانە دەگاتە ئاستی بە یەكداچوون و لێدانیش، هۆكارەكانیش جیاوازن، بەڵام بە قسەی خۆدى هونەرمەندان هۆكارەكان زیاتر ئیرەیی پێ بردنە بە سەركەوتنەكانی یەكتری.
بەم دواییە ئەكتەری هیندی سیلینا جیتلی شوققەیەكی بە كرێ دابوو بە سانی لیۆن و دانیال ویبری هاوسەری، بەڵام دوای ماوەیەك تووشی گرفتی زۆر بۆوە لەگەڵیان و داوای لێكردن بە زووترین كات شوققەكەی چۆڵ بكەن و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی كە هەڕەشەشی لێكردن، بەڵام سانی و هاوسەرەكەی بە هیچ شێوەیەك رازی نەبوون شوققەكە چۆڵ كەن تا ئەو كاتەی دوو ساڵی گرێبەستەكەیان تەواو دەبێت.
لەم بارەیەوە سیلینا لە میانەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی Bollywoodhungama.com دەڵێت: من و منداڵەكانم لە هۆتێلێك نیشتەجێ بووین، چونكە سانی و هاوسەرەكەی رازی نەبوون شوێنەكەم چۆڵ بكەن، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەكی یاساییان پێ نەبوو بۆ ئەوەی بتوانن تێیدا بمێننەوە، سیلینا هەروەها دەڵێ: ئەوان زۆر پاڕانەوە لێم تا شوققەكەیان پێ بدەم، چونكە هیچ كەسێك ئامادە نەبوو شوققەیان پێ بدات لەبەر لە خۆبایی بوونیان، بەڵام سەرەڕای ئەوەی شوققەكەیان چۆڵ نەكردبوو، هەموویشیان تێكدا بوو، بە هیچ شێوەیەك پابەندی پاكوخاوێنی نین، بگرە وەكو تسۆنامی وان هەموو كەلوپەلەكانیان تێكدابوو، چەندین كاریان تێیدا ئەنجامدابوو بێ ئەوەی من ئاگادار بم، لە كۆتاییشدا ئامادە نەبوون چۆڵی بكەن، دواتریش نامەیەكی زۆر ناشیرینیان بە ئیمێل بۆمان نارد.
Top