كاترینا و جاكی شان لە یەك فیلمدا بەشداری دەكەن

كاترینا و جاكی شان لە یەك فیلمدا بەشداری دەكەن
خانمە ئەكتەری هیندی كاترینا كیف رایگەیاند كە هەست دەكات لەسەر ئاستی بۆلیۆد سەركەوتنی زۆری بەدەستهێناوە و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە و هەوڵ دەدات سەركەوتنەكانی تەنیا لە بۆلیۆد نەبێت، بۆیە بە نیازە لە فیلمێكی جیهانیدا بەشداری بكات.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (Mumbai Mirror)ی بەریتانی كاترینای خاوەن رەگەزنامەی بەریتانیا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە فیلمێكی هیندی - چینی هاوبەش بە ناوی (Kung Fu Yoga) شان بەشانی ئەستێرەی سینەمایی جیهانی جاكی شان.
بڕیار وایە بەم نزیكانە دەست بە وێنەگرتنی فیلمەكە بكرێت و تێیدا كاترینا رۆڵی مامۆستایەكی هیندی دەبینێت و جاكی شانیش رۆڵی زانایەكی شوێنەواری چینی دەبینێت، كاترینا یارمەتیی دەدات بۆ دۆزینەوەی چەند گەنجینەیەك كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی پادشا بیمبیسارا (544-492 پێش زایین).
چەند سەرچاوەیەكی دیكەش رایانگەیاندبوو كە جگە لە كاترینا، عامر خان -یش لە تیمی فیلمەكە بەشدار بێت، بەڵام عامر خان رایگەیاند كە سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی دیكەیە، بۆیە ناتوانێت لەم كارەدا بەشدار بێت. شایەنی باسە ئەم فیلمە لە ئەنجامی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی نێوان چین و هیندستانە كە لە ساڵی 2014 مۆر كراوە.
Top