خەونە سەیرەكەی برێتنی چییە؟

خەونە سەیرەكەی برێتنی چییە؟
لە سەرتاسەری دنیا بە سەدان هەزار كەس خەون بە پلە و پایە و كاری خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی برێتنی سپێرزیەوە دەبینن، بەڵام پێدەچێت ئەو خۆی بەم كارەی رازی نەبێت و لەم رووەوە برێتنی ئەو كارەی كە خەونی پێوە دەبینێت ئاشكرا كرد و بۆ هەموو لایەك سەیرە و باوەڕ ناكەن كە هونەرمەندێك لە ئاستی برێتنی بێت و بە كاری خۆی رازی نەبێت كارێكی دیكە هەڵبژێرێت كە پێویستی پێی نییە.
برێتنی رایگەیاند كە خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێك لە رۆژان بتوانێت منداڵەكانی براد بیت و ئەنجلینا جولی بەخێو بكات برێتنی لەم بارەیەوە لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی(E! Online) دووپاتی كردەوە كە هەست دەكات هەموو كاتەكانی لەگەڵ خانەوادەی براد و ئەنجلینا بەسەر بەرێت تەنانەت ئەگەر پێویست بێت لە ماڵیان بژیت و منداڵەكانیان پەروەردە بكات و لەم بارەیەوە وتی: جارێكیان خانەوادەی برادم بینیوە و هیواخوازم جارێكی دیكە بیانبینم و حەز دەكەم منداڵەكانیان پەروەردە بكەم.
ئێستا براد و ئەنجلینا خاوەن شەش منداڵن. لە بارەی سەختيی پەروەردەكردنی شەش منداڵ برێتنی وتی: رەنگە ئەمە بۆ هەندێك كەس وابێت، بەڵام من چێژ لەم كارەم وەردەگرم و هیوای بۆ دەخوازم.
Top