نانسی بە دوای درامادا وێڵە
هەندێك لە ئەستێرەكان سەركەوتنی گەورە بە دەست دەهێنن و سنووری لوبنان دەبەزێنن و هەندێكی دیكەشیان دوای چەند كارێك واز دەهێنن و لە نواندن دووردەكەونەوە.
نانسی عەجرەم كە لە بواری گۆرانی و میوزیك سەركەوتنی بێ وێنەی بەدەستهێناوە و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە، پێدەچێت سەركەوتنی هەیفا وەهبی و میریام فارس و چەندانی دیكە كاریگەریی لێی كردبێ، بۆیە ئێستا بیر لە نواندن دەكاتەوە و لەم بارەیەوە رایگەیاندووە كە لە سەرەتای ساڵی داهاتووە روو لە بواری نواندن دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش پێوەندی بە چەند سیناریستێكەوە كردووە بۆ ئەوەی بیرۆكەی چەند زنجیرە درامایەكی پێشكەش بكەن كە تێیدا رۆڵی كەسایەتییەكی میسری ببینێت و هەركاتێك سیناریۆیەكی هەڵبژارد لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە دادەنیشێت كە كارەكەیان پێشكەش كردبوو بۆ ئەوەی تیمی زنجیرەكە هەڵبژێرێت تاكو لە رەمەزانی داهاتوو ئامادە بێت بۆ كێبڕكێ كردن لەگەڵ زنجیرە دراماكان دیكە.