ڤیدیا ترسی لە سەركەوتنی فیلمەكەی هەیە

ڤیدیا ترسی لە سەركەوتنی فیلمەكەی هەیە
ئەگەر بە رواڵەتەوە سەیری ژیانی كەسایەتییە ناودارەكان بكەین، رەنگە زۆر سەرنجڕاكێش بێت و وای لێك بدەینەوە كە ئەوان چێژ لە ژیان وەردەگرن بەشێوەیەكی جیاواز و رەنگە زۆر جار ئیرەییشیان پێ ببەین، بەڵام لە ناوەڕۆكدا وا نییە و دوور نییە ژیانی كەسانی ئاسایی زۆر لە ژیانى ئەكتەرە ناودارەكان خۆشتر بێت.
زۆر لە ناوداران بەتایبەتی ئەكتەرەكان باجێكی زۆر قورسی ناوبانگ دەدەن و لە زۆر بێبەش دەكرێن و بەردەوام ماندوو و شەكەتن و بە دەست گرفتی تەندروستی و دەروونی و دڵەڕاوكێوە دەناڵێنن، ڤیدیا بالانی ئەستێرەی سینەمایی هیندستان بەم دواییە بەردەوام سەردانی كلینیكی پزیشكێكی دەروونی كردووە بۆ ئەوەی یارمەتی دەروونیی بدات لە پروپاگەندەكردن بۆ فیلمە نوێیەكەی كە بە بڕیار وایە بەم نزیكانە نمایش بكرێت.
لەم بارەیەوە ڤیدیا لە میانەی بەرنامەی ئالتوك شۆ وتی: (هاماری أدهوری كاهانی) نوێترین فیلمی منە و پێشبینی سەركەوتنیشی لێدەكەم، بەڵام هەست بە ترسێكی زۆر دەكەم، بۆیە بۆ یەكەم جار سەردانی پزیشكێكی دەروونیم كرد، تاكو یارمەتیم بدات بۆ رزگاربوون لەو ترسەی كە تووشی هاتووم.
لەم فیلمە نوێیەیدا ڤیدیا رۆڵی كە گوڵفرۆشێك دەبینێت كە لە هۆتێلێك كار دەكات، هەروەها ئەكتەری ناسراوی هیندی عمران هاشم رۆڵی پاڵەوان دەبینێت شان بە شانی فیدیا.
Top