فیكتۆریا بێكهام جلوبەرگی منداڵەكانی دەفرۆشێت
بۆ ئەم مەبەستە ڤیكتۆریا بێكهامی گۆرانیبێژ و هاوسەری ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی دیڤید بێكهام بڕیاریدا 25 پارچە لە جلوبەرگ و پێڵاوەكانی هاربری كوڕە تەمەن 3 ساڵییەكەی بفرۆشێت كە هەموویان لە ماركەی ناوداری جیهانین لەوانە Chloe و Roksanda Ilincic و Ralph Lauren و Stella McCartney و Gucci و Marc Jacobs و Charlotte Olympia.
ئەم هەنگاوەی ڤیكتۆریا كارێكی خۆبەخشییە لەپێناو كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ رێكخراوی Save the Children بۆ كەمكردنەوەی مردنی منداڵان لەبەر چەند هۆكارێك كە دەكرێت منداڵانیان لێ بپارێزرێ، لەم بارەیەوە ڤیكتۆریا رایگەیاند: وەكو دایكێك وای دەبینم كە هەموو منداڵانی جیهان مافی خۆیانە ژیانێكی ئاسوودە و تەندروست بژین، ڤیكتۆریا دەربارەی فرۆشتنی جلوبەرگی كوڕەكەیشی وتی: هەموو كەسێك دەتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت لە رێگای كڕین، یان بەخشین بۆ ئەوەی دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ منداڵەكان دابین بكەین.