سوڵتانەی دایك بە نیازی وازهێنانە
ئەم لێدوانەی نەبهات كە بە (سوڵتانەی دایك) لە زنجیرە درامای (حریم السلطان) ناسراوە بۆ میدیاكان و هەوادارانی مایەی سەرسوڕمان بوو، بەڵام بڕیارەكەی بە باش زانی و لەم بارەیەوە وتی: ئێستا بە نیازم واز لە نواندن بهێنم سەرەڕای خۆشەویستی بێ سنوورم بۆ هونەر و نواندن، بەڵام هەست دەكەم زۆر ماندوو بووم، لە هەمان كاتدا زۆریشم پێناخۆشە كە ئەم هەواڵە بە جەماوەری خۆم رادەگەیەنم، چونكە داوای كاری زیاترم لێدەكەن، منیش هەست دەكەم هێشتا زووە، بەڵام پێویستم بە حەسانەوە هەیە، تەمەنیش یارمەتیم نادات بە هەمان چوست و چالاكی پێشوو بەردەوام بم، بۆیە بڕیاری وازهێنانم داوە و بەم زووانە رایدەگەیەنم.
شایەنی باسە نەبهات رۆڵێكی سەرەكیی هەبوو لە زنجیرە درامای (حریم السلطان) و لە زنجیرە درامای (العشق الممنوع) گەیشتە لوتكە و زیاتر وەك ئەستێرەیەك لە لایەن جەماوەرەوە ناسرا لە رۆڵی (فەیروز خانم) و دواكاریشی بەشداریكردن لە وەرزی یەكەمی زنجیرەی (العشق الاسود).