فیدیا دكتۆرایەكی فەخری بەدەستهێنا

فیدیا دكتۆرایەكی فەخری بەدەستهێنا
لە میانەی ئاهەنگەكانی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی (رای) لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندی، زانكۆكە بڕیاریدا بڕوانامەیەی دكتۆرای فەخری پێشكەش بە خانمە ئەكتەری هیندی فیدیا بالان بكات وەك رێزلێنانێك بۆ رۆڵی دیار و بەرچاوی ئەم خانمە ئەكتەرە لە سینەمای هیندیدا و ئەو رۆڵە بەهێزە و بێوێنانەی لە بۆڵیۆد پێشكەشی كردوون.
زانكۆی ناوبرا لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژنامەی Times of Indiaبڵاوی كردەوە، رایگەیاند كە بڕیاریداوە دكتۆرایەكی فەخری پێشكەش بە فیدیانا بكات لەگەڵ پلەیەكی زانستی بۆ بەشداری كردنی بێ وێنەی لە پیشەسازیی سینەمای هیندی و هەوڵدانی بۆ بەرزكردنەوەی زیاتری دەنگی ئافرەت لە وڵاتەكەی و رێگەخۆشكردن بۆ ئەوەی رۆڵی بەرچاوی لە گشت جومگەكانی ژیان لە هیندستاندا هەبێت.
هەر لەم بارەیەوە هاربین ئۆرورا راوێژكار لە زانكۆی رای جەختی لەوە كردەوە كە فیلمەكانی فیدا زۆر كۆت و بەندی قەدەغەكراوی سەر كۆمەڵگەیان نەك تەنیا لە هیندستان، بەڵكو لە سەرتاسەری جیهان شكاندووە. وتیشی: فیدیا وەك سیمبولێك وایە بۆ هەموو ئافرەتانی جیهان، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو لایەكمان دان بە بەشداریی كاریگەریی ئەم ئافرەتە لە كارە هونەرییەكاندا بنێین كە لە گۆڕینی دابونەریتە باوەكان لە جیهاندا كاریگەری هەبووە.
لە لایەكی دیكەوە فیدیا رۆڵی سەرەكی دەبینێت لە فیلمی (هاماری ئەدهوری كاهانی) لەگەڵ هەریەك لە عیمران هاشمی و راجكومار راو كە لە دەرهێنانی موحیت سوورییە.
Top