هەزال: بۆ سەركەوتن پشــت بە ورووژاندن نابەستم
بەم دواییە هەواڵێك لە چەند میدیایەكی توركی بڵاوكرایەوە بە ناونیشانی (هەزال بە دەری خست، كێرڤی زنجیرەكەش بەرز بۆوە)، لەم بارەیەوە هەزال وتی: زۆر كەس بەوە تاوانبارم دەكەن كە جلوبەرگی كورت و ورووژێنەر لەبەردەكەم بۆ ئەوەی ژمارەی بینەرانی زنجیرەكە زیاد بێت و سەركەوتن بە دەست بهێنێت. لەمەدا مەبەستیان ئەوەیە بڵێن من تەنیا پشت بە ورووژاندن دەبەستم، كە ئەمانە هەموویان دوورن لە راستی، چونكە ئەمە نە یەكەم كاری منە و نە دوایین كاریش دەبێت.
بۆ زیاتر روون كردنەوەی بابەتەكە هەزال وێنەیەكی خۆی بەو جلانە بڵاو كردەوە كە پێی تۆمەتبار دەكەن و وتی: ئەمە ئەو جلانەیە كە باسی دەكەن، بەداخەوە ناچارم روونكردنەوە بدەم، ئەمە جۆرێكە لە توندوتیژی كە ناچارم بكەن چ جلێك بەكار بهێنم لە كارە هونەرییەكانم بۆ ئەوەی عەقڵییەتی ئەو نەفس نزمانە رازی بكەم كە شتم لە دژ دەنووسن.
هەزال زیاتر وتی: زنجیرەیەك كە زیاتر لە 100 كەس بەشداریی تێدا دەكەن، رازی نابم بەوەی كە سەركەوتنەكەی بەو جلانە ببەسترێتەوە كە دەیانپۆشم، بە هەموو شێوەیەك ئەو هەواڵانە رەت دەكەمەوە، پێویستە میدیاكان زیاتر وشیار بن بۆ زیادكردنی وشیاریی خەڵك و نەهێشتنی توندوتیژی دژی میێنە، نەك خۆیان بەشێك لە توندوتیژییەكان بن.