كانجانا رانۆت ژیانی سەڵتی پێخۆشترە
كانجانا لە وەڵامی رۆژنامەنووسێك دەربارەی دواكەوتنی پێكهێنانی ژیان هاوسەری لەلای هونەرمەندان وتی: ئەو كچانەی لەو بوارەی ئێمەدا كار دەكەن، ناتوانن بەر لە 35 ساڵی ژیانی هاوسەری پێكبهێنن، ئەمەش كارێكی نۆڕماڵە و پێوەندی بە سروشتی كارەكەوە هەیە. كانجانای بە تەمەن 28 ساڵ رایگەیاند كەوا پلانی نییە بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بەتایبەتی لە ئێستادا و وتی: ئەم كارە هەنگاونانی ورد و خوێندنەوەی زۆری پێویستە و نابێ پەلەی تێدا بكرێ. هەرچەندە دەزانم ئارسودۆكسەكان ئەمەیان بە دڵ نابێت و بەم كارەی من رازی نابن.
بەشێكی زۆر لە چاودێرە هونەرییەكان ئەم هەڵوێستەی كانجانایان بۆ ترسی ئەو گەڕاندەوە لەوەی كە ژیانی هاوسەری ببێتە رێگر لە بەردەمی بۆ ئەوەی درێژە بە كاری هونەری و سینەما بدات، چونكە بەرپرسیاریەتی ماڵ و پەروەردەكردنی منداڵ بەشێكی زۆری كاتەكەی دەبات و ناتوانێت گرنگیی بە كاری هونەری بدات. شایەنی باسە بەر لە ماوەیەك كانجانا بە هۆی ئاست بەرزیی خەڵاتی (The National Award)ی بەدەستهێنا، بەڵام رایگەیاند كە بە هۆی گرنگیدانی زیاتری رۆژنامەنووس و میدیاكان بە هەواڵەكانی ژیانی تایبەتی خۆی، نەیتوانی چێژ لەو سەركەوتنەی وەربگرێت.