رەخنەی لێدەگیرێ و دەستخۆشیشی لێدەكرێ
دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەكی زنجیرەكە بەتایبەتی ئەو گرتەیە لەگەڵ هاوسەرەكەی لەناو ئۆتۆمۆبیڵ سێكس دەكەن، هێرشێكی توندی كرایە سەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و گرتەكەیان بە ئیهانەكردنی جەماوەری هیندی وەسفیان كرد.
بریانكا هەموو رەخنەكانی بە توندی رەتكردەوە و رۆڵەكەیشی بۆ زۆر ئاسایی وەسف كرد و وتی: تەنیا جیاوازی ئەم رۆڵەم هەیە كە ئەكتەرەكان هیندی نین و كارەكەشم بۆ بۆڵیود نییە، بەڵام من رەخنەگرتن بە كارێكی ئاسایی دەزانم و پێویست ناكات خۆم نیگەران بكەم.
زنجیرە دراماكە لە بەرهەمهێنانی كەناڵی تەلەفزیۆنی (ئەی بی سی)یە و تێیدا بریانكا رۆڵی كەسێكی مەشق پێدراو دەبینێ لە ئێف بی ئای بە ناوی ئەلیكس ویفر، دواتر گومانی ئەوەی لێدەكرێت كە رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی گەورەترین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەمریكا دوای هێرشەكانی یازدەی سێپتێمبەر.