گاگا دەیەوێ ناوی خۆی بگۆڕێ

گاگا دەیەوێ ناوی خۆی بگۆڕێ
ماڵپەڕی (E online) رایگەیاند كە كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی لەیدی گاگا بەردەوامە لە كارە سەیر و سەمەرەكانی، دوایین كاریش كە بە نیازە ئەنجامی بدات ئەوەیە كە دەیەوێ ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ تایلۆر كینی.
ناوی راستەقینەی گاگا ستیڤانی جوان ئەنجلینا جیرمانۆتایە و لەمەودا ناوی دەبێتە ستیڤانی جوان ئەنجلینا كینی و بەنیازە نازناوە نوێیەكەی بەكاربهێنێت و ئەم هەنگاوەیشی دوای ئەوە دێت كە ژیانی هاوسەری لەگەڵ تایلۆر كینی پێكهێنا.
ئەم هەنگاوەی گاگا لە ئێستاوە مشتومڕی زۆری ناوەتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێك پشتگیری لێدەكەن و هەندێكی دیكەش زۆر بە توندی دژی وەستاونەتەوە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی داوای یەكسانی رەگەزی دەكەن و دژی ئەوەن ئافرەت ناوی خۆی بۆ سەر ناوی هاوسەرەكەی بگۆڕێت و ئەم هەنگاوە بە كارێكی باش نازانن. كەسێكی وەكو گاگا بۆ خۆی ناوێكی درووستكردووە و نەبەستراوەتەوە بە ناوی خانەوادە راستەقینەكەی.
شایەنی باسە گاگا هاوسەرەكەی خۆی ئازاد كردووە لە هەر بڕیارێك كە پێوەندی بە ژیانی هاوسەرێتیانەوە هەبێت و رایگەیاندووە كە زۆر خۆشحاڵە كاتێك كاروباری ماڵەوە ئەنجام دەدەات و هاوسەرەكەیشی سەرقاڵی كاری خۆیەتی.
Top