دیارییەكی گرانبەها پێشكەش بە عادل ئیمام دەكرێ

دیارییەكی گرانبەها پێشكەش بە عادل ئیمام دەكرێ
بە بۆنەی (75)مین ساڵیادی لە دایكبوونی ئەستێرەی سینەمایی ناوداری میسری عادل ئیمام لە شوێنی وێنەگرتنی دوایین كاریدا، تامر مورسی كە بەرهەمهێنەرێكی ناوداری میسرییە دیارییەكی تایبەت و گرانبەهای پێشكەش كرد.
لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرەی «أستاذ و رئیس قسم» كە عادل ئیمام رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت، مورسی ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری رەنجرۆڤەر سپۆرت مۆدێلی 2015ی پێشكەشی عادل ئیمام كرد كە نرخەكەی 2 ملیۆن جونەیهی میسرییە و نوێترین تەكنۆلۆژیای تێدایە وەك شاشەیەكی 8 ئینجی و سیستمی چاودێری لە هەرچوار لاوە، ئەم دیارییە بۆ ستافی زنجیرەكە و بۆ عادل خۆیشی سوپرایز بوو، چونكە پێشتر ئاگادار نەبوون و خەریكی وێنەگرتن بوون. عادل ئیمام لە 17/5/1940 لە گوندی شەها لە پارێزگای دەقهلییە لە دایكبووە، دواتر روویان لە قاهیرە كردووە و لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوندی تەواو كردووە، دواتر چۆتە كۆلێژی كشتوكاڵ لە قاهیرە و لەسەر تەختی شانۆی كۆلێژ لە چوارچێوەی پێشبڕكێی قوتابیانی كۆڵێژ لە كۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابردوو یەكەم كاری نواندنی پێشكەش كردووە.
Top