دیداری فیلمی نیشتمانی كوردی تایبەت بە پێشمەرگە لە یۆنان ساز دەكرێت
بەڕێوەبەری دیدار هونەرمەند و سینەما فالیسروس كۆسیفاكس، كە لە هەمان كات بەرپرسێكی باڵای پارتی دەسەڵاتی یۆنانە دەربارەی ئەم دیدارە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "’گوڵان" دەڵێت: سازكردنی ئەم دیدارە لەو ساتەوەختە جۆرێكە لە دەربڕینی پشتگیری بۆ گەلی كورد و پێشمەركە وەك مرۆڤێك كە هەڵگری پەیامی ئاشتیە لە تەواوی ناوجەكە ئەو فلیمانەی لە دیداروكەشدا هەمووی دەربری گیانفیدای پێشمەرگەن وەك سیمبول، بۆیە دیدارەكەمان لەژێر دروشمی سینەما پەیامی ئاشتییە ساز دەكەین و، كۆمەڵێك فیلمیش تا ئێستا بۆ نیشاندان ئامادەكراوە لەوانەیش فلیمی "سیمای خۆڵەمێش" كە لە دەرهێنانی شاخەوان ئیدریسە و، لەگەڵ چەند ترایلەر و دیكۆمێنت و بەڵگە فیلمی زیندوو لەسەر پێشمەرگە، ئەمەیش یەكەمین جارە بینەری یۆنانی ئاشنای سینەمای نیشتمانی كوردی دەبێت بۆ دیدارەكەیش چەند سینەماكارێكی كورد بە شێوەیەكی فەرمی داوەتكراون تا نوێنەری كورد و سینەماكەی بكەن.
شایەنی باسە سەرجەم فیلمە كوردییەكان لەم فیستیڤاڵەدا بە زمانی یۆنانی نمایش دەكرێن و لە كۆتایی مەراسیمەكاندا رێز لە سینەمای نیشتیمانی كوردی دەگیرێت، لەلایەكی دیكە میدیاكانی یۆنان بە بایەخەوە هەواڵەكانی دیدارە سینەماییەكان بڵاوكردەوە.