لەبەر دڵپیسی مێردەكەی بینسۆ شوێنی گرتەوە

لەبەر دڵپیسی مێردەكەی بینسۆ شوێنی گرتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر بە دوای ئەكتەرێكدا دەگەڕا بۆ ئەوەی رۆڵی سوڵتانی كۆسیمی پێ بدات لە زنجیرە درامای مێژوویی توركی (حریم السلطان) بەرهەمهێنەری ناسراوی تورك تیمۆر ساوچی، كچە ئەكتەرێكی 23ی ساڵی دۆزییەوە كە بە شایەنی ئەو رۆڵەی زانیوە.بینسۆ سۆرال كە خوشكی ئەكتەری تورك هاندا سۆرالە لەلایەن تەیمورەوە هەڵبژێردراوە بۆ ئەم رۆڵە و بڕیار وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی بكرێت، سۆرال رۆڵی كۆسیم دەبینێت لە تەمەنی 16 تا 20 ساڵی، جگە لە بینسۆ ئێستا دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری زنجیرەكە بە دوای ئەكتەرێك دەگەڕێن كە رۆڵی سوڵتانە سەفیەی دایكی كۆسیم ببینێت.بەر لە دەستنیشانكردنی بینسۆ ئەكتەری ناسراوی تورك بیرین سات دیاریكرابوو بۆ بینینی رۆڵەكەی، بەڵام لەبەردڵپیسی كینان دۆگلۆی هاوسەری رێگای نەدا بەم رۆڵە رازی بێت، هەروەها هەر یەكە لە بیرگۆزار كۆریل تۆبا بۆیۆكستۆن و هازال كایاش پاڵێوراو بوون بۆ ئەم رۆڵە، بەڵام بەرهەمهێنەری زنجیرە بڕیاریدا كەس بۆ ئەم رۆڵە دەستنیشان بكات كە زۆر ناسراو نەبوو لە توركیا وەك چۆن پێشتر مریەم ئۆزیرلی هەڵبژارد بۆ رۆڵی سوڵتانە هویام.بینسۆ رەزامەندیی خۆی دەربڕی بۆ بینینی ئەم رۆڵە و پێشبینی دەكرێت سەركەوتنێكی باش بەدەست بهێنێت.
Top