ئەیوب عەلی تریفەی پێكەنین پێشكەشی كوردستان دەكات
وەك تاكێكی نێو كۆمەڵگەی كوردی و هەستی نیشتمانپەروەرانەی خۆی، ئەیوب عەلی بە گۆرانیی تریفەی پێكەنین هەڵویستی خۆی بەرامبەر پیرۆزیی خاكی كوردستان پیشان دەدات و باس لە نەبەردی و توانای تاكی كورد دەكات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە بەرۆكی وڵاتەكەی گرتووە هەم لە مێژووی كوردستان و هەم لە سەردەمی ئەمڕۆدا.
ئەیوب عەلی بۆ پاڵپشتی ورەی پۆڵایینی كورد و كوردستانییان بە نەغمە و ئاوازی نیشتمانپەروەرانە هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت و پێیوایە كە وەك هونەرمەندێك ئەركی سەرشانی ئەو دەوڵەمەندكردنی كەلتووری كوردی و بەرەو پێشبردنی ئاوازی بەپێزی نەتەوەییە و چیرۆكی نەبەردی كورد لە رێگەی ریتم و دەنگ و ئاوازەوە پێناسە دەكات.
تریفەی پێكەنین لە تێكستی بارزان هەستیار و ئاواز و ئامادەكردنی بڕیار رەشید و لەوێنەگرتنی هەردی عومەرە.