تایلۆر سویفت دەبێتە بێری
دوای ئەوەی بەم دواییە سەردانی كێڵگەیەكی تایبەت بە بەخێوكردنی مەڕوماڵاتی كرد، چەند وێنەیەكی سەردانەكەی لە ئەنستگرام بڵاوكردەوە و لەسەر وێنەكانی نووسیبوو: گرنگترین وانە كە ئەمڕۆ من فێری بووم ئەوەیە مەڕ بەو شێوەیە نین كە خەڵك بیری لێدەكاتەوە، چونكە كۆنتڕۆڵكردنیان زۆر زەحمەتە.
بەم دواییە تایلۆر خەڵاتی (Milestone Award) و لە ئاهەنگێكدا ئەندریای دایكی تایلۆر كە تەمەنی 57 ساڵە و تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتووە خەڵاتەكەی پێشكەش كرد، لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە لەبەردەم هەزاران كەس ئەندریای وتی: من دایكێكی زۆر بەختەوەرم كە كچێكی وەك تۆم هەیە، تایلۆریش بە گریانەوە دایكی لە باوەش گرت و هیوای چاكبوونەوەی بۆ دایكی خواست، ئەم دیمەنەش زۆر كاریگەر بوو، ئامادەبووان بە چەپڵەلێدانەوە هەستانە سەر پێ.
شایەنی باسكردنە دوای ئەوەی تایلۆر رایگەیاند كە دایكی تووشی شێرپەنجە بوو،ە بەشێكی زۆر لە ئەكتەر و گۆرانیبێژانی جیهانی بە نامە و لێدوان و پەیام، یان لە كاتی گێڕانی ئاهەنگەكان، پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆی راگەیاند.