ئەگەرچی شێواز و جۆری خواردن و شوێنەكەی بە یەكێك لە گرنگترین كارەكانی كچە ئەكتەر و مۆدێلەكان دادەنرێت و و هەریەكیان بەرنامە و شێواز و جۆری خواردنی تایبەت بە خۆیان هەیە و بە بەشێكی نەپچڕاوی ژیانیان دادەنێن بۆ ئەوەی هەمیشە لەش و لاریان رێك و جوان بێت و رۆڵی زیاتر لە فیلمەكان وەربگرن و دڵی دەرهێنەرانیش رازی بكەن و سەرنجیان رابكێشن، بەڵام لە هەمان كاتدا رەنگە هەندێكیان لەم شێوازە لابدەن و گرنگییەكی زۆریشی پێ نەدەن.كچە ئەكتەر و مۆدێلی هیندی تاپسی پانۆ پێچەوانەی ئەم جۆرە كارانەیە و بە ئاشكرا تامەزرۆیی خۆی بۆ خواردنی سەر عارەبانەی شەقامەكانی شاری دەهلی راگەیاند. ئەمەش واتە هیچ بەرنامەیەكی نییە وەك ئەو ئەكتەرانەی دابەزاندنی كێشی لەشیان بە گرفتێكی گەورە دادەنێن. تاپسی لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی خۆشەویستی خۆی بۆ خواردنی سەرشەقامەكان دەڵێ: هەر كەسێك بیەوێ بچێتە دەهلی و زانیاری پێویست بێت دەربارەی باشترین و بەتامترین خواردن لەسەر شەقامەكانی ئەم شارە، پێویستە راوێژ بە من بكات، چونكە من شارەزای هەموویانم، خۆشەویستیی خواردنی سەرشەقامەكان بە توندی خۆی بە سەر بیر و هزری مندا سەپاندووە، زۆر حەز لە شیرینی و هەویركاری دانیماركی دەكەم، بەڵام عاشقی خواردنی هیندیك و بەرگەی ئەو خواردنە خۆشانە ناگرم كە لەسەر عارەبانەكان دانراوە و خەڵك دەوری داوە بۆ ئەوەی بیخوات.