سومەیا خەون بە دایكایەتییەوە دەبینێت

سومەیا خەون بە دایكایەتییەوە دەبینێت
بەم دواییە بەبۆنەی جەژنی دایكەوە لە فیستیڤاڵێكی تایبەت كە بەم بۆنەیەوە ساز كرابوو و ژمارەیەك گۆرانیبێژ و ئەستێرەی سینەمایی عەرەبی خەڵات، سومەیا خەشاب یەكێك بوو لە ئەكتەر و گۆرانیبێژە خەڵات كراوەكان وەك رێزگرتنێك لە كاروانی هونەری ئەم خانمە ئەكتەرە و ئەو رۆڵانەی پێشكەشی كردوون خەڵاتی خانمە سوارچاكی درامای عەرەبی پێ بەخشرا.
لە لێدوانێكیدا دوای خەڵات كردنی سومەیان خۆشحاڵی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەربڕی و بە یەكێك لە خەڵاتە گەورەكانی ژیانی هونەری خۆی وەسف كرد، لەم بارەیەوە سومەیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: رێزگرتن و خەڵات كردنم لەو رۆژە و بەم بۆنە پیرۆزە زۆر دڵخۆشی كردم، ئەم نازناوە ئەركی من قورستر دەكات و هانم دەدات بۆ ئەوەی زیاتر خۆم ماندوو بكەم بۆ رازی كردنی دڵی جەماوەر، راستە من تا ئێستا وەك دایك نەژیاوم و لە ژیانی خۆمدا ئەو هەستەم بە شێوەیەكی راستەقینە نەبینیوە، بەڵام لێتان ناشارمەوە دایكایەتی ئەو هەستەیە كە هەمیشە خەونی پێوە دەبینم و لە دڵەوە حەز دەكەم ببم بە دایك، بۆیە حەز دەكەم لە كاتێكی زوودا ژیانی هاوسەری پێك بهێنم لەگەڵ كەسێك كە خۆشم دەوێ بۆ ئەوەی خەونی دایكایەتیم بێتە دی، چونكە دڵنیام دایكایەتی ژیان خۆشتر دەكات بۆ هەموو ئافرەتێك و پەروەردە كردنی منداڵ وا دەكات كە بە دیدێكی جیاوازتر و پڕ بە هیوای سەیری دنیا بكەم.
Top