جنیڤەر لۆپێز بەشداری لە مەوازین دەبێت

جنیڤەر لۆپێز بەشداری لە مەوازین دەبێت
رێكخەرانی فیستیڤاڵی مەوازینی هونەری لە وڵاتی مەغریب رایانگەیاند كە ئەستێرەی جیهانی جنیڤەر لۆپێز بەشداری لە ئاهەنگی كردنەوەی خولی چواردەیەمینی فیستیڤاڵەكەدا دەكات كە بڕیارە لە 29ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. فیستیڤاڵەكە لە ریباتی پایتەخت ساز دەكرێ و بڕیار وایە تا شەشی مانگی حوزەیران بەردەوام بێت، لەم بارەیەوە كۆمەڵەی مەغریب بۆ كەلتوورەكان رایگەیاند جگە لە لۆپێز چەندین ئەستێرەی دیكەی بواری گۆرانی لەسەر ئاستی لە وڵاتانی توركیا و تونس ومیسر و بەرازیل و لوبنان و چەند وڵاتی دیكە و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی مەغریبیش بەشداری لە خولی ئەم جارەی فیستیڤاڵەكەدا دەكەن لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیكەش كە بە سروودە ئایینییەكان ناسراون وەك گۆرانیبێژی مەكدونی میسوت كۆرتیس وعەبدولهادی بلخەیاتی مەغریبی، بەڵام پێیان باش بوو لە ئاهەنگی كردنەوەی فیستیڤاڵەكەدا لۆپێز ئامادە بێت.
Top