ئەستێرەی سینەمایی جیهانی سەلما حایك ڤیدیۆیەكی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاو كردەوە كە زۆر لە هەوادارانی بە قێزەوەنیان وەسف كرد. لە ڤیدیۆیەكەدا سەلما مێروولەیەكی دەخوارد و چەندین جار دەیگوت زۆر بە تامە، ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی هەندێك لە هەوادارانی ئەم ئەستێرە سینەماییە و بە كارێكی قێزەوەنیان وەسف كرد و زۆریشیان داوایان لێی كرد ئەم ڤیدیۆیەبسڕێتەوە، بەڵام سەلما گوێی بە قسە و رەخنەكانیان نەدا و ڤیدیۆكەی هێشتەوە و لای نەدا.