نیكۆڵ كیدمان لە یوئێنەوە بۆ ئیمارات
لە ریكلامەكەدا كیدمان لە شاری پراگ دەردەكەوێت و لاپەڕەی كتێبێك لە كتێبخانەی ستراهۆڤ هەڵدەداتەوە، ئینجا دیمەنەكانی دیكە لەسەر فڕۆكەی ناوبراو دەست پێدەكەن، بەڵام سەندیكای خزمەتگوزارانی فڕۆكەوانيی ئەمریكا لەم بارەیەوە رایگەیاند كە ئەم كارە كۆمپانیا ئیماراتییەكە بە تەواوی دژی رۆڵی نیكۆڵ كیدمان، چونكە ئێستا كیدمان باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكانە بۆ كاروباری ئافرەتان، (Apfa) كە گەورەترین سەندیكای سەربەخۆی ئافرەتە خزمەتگوزارەكانی فڕۆكەوانییە لە ئەمریكا هەڵمەتێكی بە هێزی دژی چەند كۆمپانیایەك ئیماراتی دەست پێكردووە و بە جیاوازی لە نێوان كارمەندانی تۆمەتباریان دەكات.
لە نامەیەكیدا بۆ نیكۆڵ كیدمان، لۆرا گلادینگ سەرۆكی Apfa دەڵێ: بینیمان تۆ لە هەڵمەتێكی راگەیاندنی كۆمپانیا ئیتیحاددا دەركەوتی كە هەمان كۆمپانیایە ئافرەتە دووگیانەكان لەسەر كار لادەدات، ئەمەش بە تەواوەتی دژی رۆڵی تۆیە وەك باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پارێزگاریكردن لە ئافرەتان. كۆمپانیای ناوبراویش ئەم تۆمەتانەی رەت كردەوە و بەڵگەشیان بەوە هێنایەوە كە بۆ پێنج ساڵ لەسەر یەك نازناوی كۆمپانیای پێشەنگی فڕۆكەوانییان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە، بەڵام كیدمان تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لەسەر بابەتەكە نەداوە.