ریهانا راستی پێوەندی خۆی و لیۆناردۆ ئاشكرا دەكات
سەرچاوە نزیكەكەی ریهانا ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەوە پەیوەندییە ماوەی ساڵێكە لە نێوانیاندا درووستبووە زۆر بە خێرایی پەرەی سەندووە، بۆیە لیۆناردۆ ژوورێكی تایبەتی لە خانووەكەی خۆی بۆ ریهانا تەرخان كردووە لەگەڵ شوێنێكی تایبەت بۆ جگەرەكێشان، چونكە ماوەیەكە بەردەوام سەردانی دەكات، لە هەمان كاتدا ریهانا لیۆناردۆی بانگهێشتی زەماوەندی كوڕە مامەكەی خۆی كرد.
ئەوەی زیاتر هەواڵەكەی خۆش كرد قسەكانی كەسێكی نزیكی ریهانا بوو كە باسی لەو خۆشەویستییە كردبوو، هەروەها بەشداری كردنی دیكابریۆ لە ئاهەنگی لە دایكبوونی ریهانا و ئەو هەواڵەی كە بڵاوبۆوە گوایە لە فیلمی داهاتووی دیكابریۆ ریهانا رۆڵی پاڵەوان دەبینێت، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە ریهانا رەتی كردەوە كە بڕیاریدا بێت لە خانووەكەی لیۆناردۆدا بژیت و بە گۆڤاری تیڤی مۆڤیی ئەڵمانی راگەیاند: پێویست ناكات هەر شتێكتان بیست باوەڕ بكەن، چونكە ئێمە بە یەكەوە ناژین.