هیندییەكان بە جانتاكانیانەوە جوانن

هیندییەكان بە جانتاكانیانەوە جوانن
هەڵبژاردنی جانتای دەست یەكێكە لە گرفتە سەرەكی و هەروە گەورەكانی ئەستێرە سینەماییە هیندییەكان كاتێك لەسەر فەرشی سووری فیستیڤاڵەكان لە بەردەم میدیا و كامێراكان ئامادە دەبن و حیساب بۆ بچووكترین شت دەكەن كە كاریگەریی نەرێنی یان ئەرێنی هەبێت لەسەردەركەوتنیان واتە جوانتر یان ناشیرین كردنیان.

لە ترسی ئەوەی بۆ بەیانی نەبنە بابەتی تەنزئامێزی و نازناوی ناشیرنترین ئەكتەر بەدەست نەهێنن لە رۆژنامە و میدیاكان و لە جیاتی ئەمە بە جوانترین و سەرنجڕاكێشترین ئەستێرەی فیستیڤاڵەكە باسیان بكەن، جانتای دەستیان بە هۆكارێكی سەرەكیی دەزانن بۆ ئەوەی جوان بن و ئیزافەیەك بخەنە سەر ماكیاژ و جلوبەرگەكانیان، سۆنام كاپور لە بارەی جوانیی جانتاوە دەڵێت: یەكێكە لە خەمە گەورەكانم لە كاتی بەشداری كردن لە فیستیڤاڵەكاندا بۆیە بەر لەوەی شێوە و رەنگ و مۆدێلی و جۆری قوماشەكەی هەڵبژێرم پرس بە چەند كەسێكی پسپۆری جوانكاری دەكەم بۆ ئەوەی لەگەڵ جلوبەرگ و ماكیاژەكەم بگونجێت و ئەگەر هەبێت لە هەمان رەنگ و هەمان ماركە پەیدا دەكەم، چونكە بە لای منەوە زۆر گرنگە، كیارا ئەدفانیش دەڵێت: زۆر جار لە ترسی ئەوەی جانتاكەم ناشیرین نەبێت و كاریگەری نەبێت لەسەر جوانییەكەم هەوڵدەدەم بەبێ جانتا لەسەر فەرشی سووری فیستیڤاڵەكان ئامادە بم، چونكە هەڵبژاردنی رەنگ و جۆر و قوماشی و ماركەكەی زۆر جار گرفتم بۆ درووست دەكات و بەوشێوەیە نابێت كە پێشبینیم دەكرد.
Top