ئیشواریا و ئەبهیشك پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا

ئیشواریا و ئەبهیشك پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا
ساڵانە لە شاری مۆمبای وڵاتی هیندستان پێشبڕكێیەك ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانكردنی (رێكپۆشترین ئەستێرەی ساڵ) و بەردەوام ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەكانی هیندستان بەشداری لەم پێشبڕكێیەدا دەكەن و میدیاكانیش گرنگییەكی زۆری پێدەدەن.
دەزگای (هیندوستان تایمز) كە یەكێكە لە ناودارترین و گەورەترین دەزگاكانی راگەیاندنی وڵاتی هیندستان، رێكخەری پێشبڕكێیەكەیە و ئەمساڵ هەر یەكە لە ئیشواریا رای و ئەبهیشك باباجانی هاوسەری لە ئاهەنگەكەدا ئامادەبوون و زوومی كامێراكانی رۆژنامەنووسان گرنگییەكی زۆریان بە ئامادەبوونیان دا، چونكە تەنیا وەك میوانێك ئامادەی ئاهەنگەكە نەبوون، بەڵكو ئەمساڵ خەڵاتەكەیان بە هاوبەشی پێبەخشرا، لە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەكان ئیشواریا جلێكی رەشی درێژی سینگكراوەی پۆشیبوو، قژیشی كردبۆوە و مكیاژێكی دووكەڵی بۆ چاوی كردبوو، ئەمەش جوانییەكەی زیاتر كردبوو، سەرنجی میدیاكانیشی بە تەواوی بۆ لای خۆی راكێشا.
هەر لە سەرووبەندی دابەشكردنی خەڵاتەكان ئیشواریا بە میدیاكانی راگەیاند كە ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی نوێیە بە ناوی (جازبا) و لە رێگەی ئەم فیلمەش دووبارە دەگەڕێتەوە و تێیدا رۆڵی كچە پارێزەرێك دەبینێت.
Top