ئیڤا: نازانم بۆ وازم لێناهێنن

ئیڤا: نازانم بۆ وازم لێناهێنن
چەند ساڵێكە ئیڤا گرینی ئەستێرەی سینەمایی فەرەنسی لە فیلمەكانی سەركەوتنی بەردەوام بەدەست دەهێنێت، هەمووشیان ئەو فیلمانەن كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرن و دەرهێنەران بە ئەكتەری شیاوی دەزانن بۆ رۆڵەكانیان تەنانەت بەشێك لە رەخنەگران بەشێكی زۆری سەركەوتنی فیلمەكان بۆ بەشداریكردنی ئیڤا دەگەڕێننەوە.
دوایین فیلمی ئیڤا بەشی دووەمی فیلمی (300) بوو كە یەكێك بوو لەو فیلمانەی داهاتێكی زۆری كوكردەوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە ئیڤا بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی رەخنەگران دەبێتەوە و زۆر جار بە زیادەڕۆیی لە خۆڕووتكردنەوە تۆمەتباری دەكەن، تەنانەت لە فیلمی (شاری گوناه) رێگە بە بڵاوكردنەوەی پۆستەری فیلمەكەی نەدرا، لەمبارەیەوە ئیڤا دەڵێت: دوای سەركەوتنی فیلمەكانم، من تووشی سەرسوڕمان دەبم كە ئەم هەموو رەخنە لە من دەگیرێت و رێگە بە بڵاوبوونەوەی پۆستەری فیلمەكانم نادرێ و تۆمەتی سەیر و بێ بنەمام دەخەنە پاڵ، تا وای لێهاتووە لە دوای نمایشكردنی فیلمەكانم چاوەڕێی رەخنە و تۆمەتی جیاجیا دەبمەوە. نازانم كەی واز لە من دەهێنن لە كاتێكدا زۆر ئەكتەری دیكە هەن فیلم و كارەكانیان زۆر لە فیلمەكانم ورووژێنەرتر وسەرنجڕاكێشترن و كەسیش باسیان ناكات.
Top