ئیڤا: نازانم بۆ وازم لێناهێنن
دوایین فیلمی ئیڤا بەشی دووەمی فیلمی (300) بوو كە یەكێك بوو لەو فیلمانەی داهاتێكی زۆری كوكردەوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە ئیڤا بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی رەخنەگران دەبێتەوە و زۆر جار بە زیادەڕۆیی لە خۆڕووتكردنەوە تۆمەتباری دەكەن، تەنانەت لە فیلمی (شاری گوناه) رێگە بە بڵاوكردنەوەی پۆستەری فیلمەكەی نەدرا، لەمبارەیەوە ئیڤا دەڵێت: دوای سەركەوتنی فیلمەكانم، من تووشی سەرسوڕمان دەبم كە ئەم هەموو رەخنە لە من دەگیرێت و رێگە بە بڵاوبوونەوەی پۆستەری فیلمەكانم نادرێ و تۆمەتی سەیر و بێ بنەمام دەخەنە پاڵ، تا وای لێهاتووە لە دوای نمایشكردنی فیلمەكانم چاوەڕێی رەخنە و تۆمەتی جیاجیا دەبمەوە. نازانم كەی واز لە من دەهێنن لە كاتێكدا زۆر ئەكتەری دیكە هەن فیلم و كارەكانیان زۆر لە فیلمەكانم ورووژێنەرتر وسەرنجڕاكێشترن و كەسیش باسیان ناكات.