مایلی سایرۆس هێرش دەكاتە سەر كارداشیان

مایلی سایرۆس هێرش دەكاتە سەر كارداشیان
ماوەیەكە كە ناوی مایلی سایرۆسی ئەستێرەی موزیكی جیهانی دەهێندرێت بەبێ گرفت و كێشە نابێت، دوایین گرفت و كێشەی سایرۆس كە ئێستا باس دەكرێت لە نێوان ئەو و كیم كارداشیان و كانی ویستی هاوسەریەتی، هۆیەكەشی بۆ نۆرسی كچەكەیان دەگەڕێتەوە.
بەر لە ماوەیەك مایلی گاڵتەی بە نۆرس و دایك و باوكی كرد بە بڵاوكردنەوەی سێ وێنەی هاوبەشیان، چەند رۆژێك دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە وێنەیەكی دیكەی كچەكەیانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئەنستگرام بڵاكردەوە كە زۆر كەس بە وێنەیەكی سەیریان وەسف كرد، لە وێنەكەدا كیم دەركەوت كە كچەكەی هەڵگرتبوو و چاوێكی بە تەواوی نەكراوەتەوە.
مایلی لەسەر وێنەكە نووسیبووی: (دایە سێلفییەكی دیكەم ناوێ)، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ زۆری ئەو سێلفییانەی كە كیم لەگەڵ كچەكەی دەیگرێت و بڵاویان دەكاتەوە، ئەوەی سەیرە بە لای چاودێرانەوە ئەوەیە تا ئێستا كیم بەهیچ شێوەیەك وەڵامی سایرۆسی نەداوەتەوە، هەرچەندە بەوە ناسراوە كە زۆر توندە، بۆیە چاودێران چاوەڕێی وەڵامێكی توندی كیم دەكەن و رەنگە سایرۆس تووشی گرفتێكی گەورەی بكەن.
Top