هویام هاندەری تۆپی سەبەتەیە
بەڵام ئەستێرەی ناوداری توركی مەریەم ئۆزلیی كە بە (سوڵتانە هویام) ناسراوە، هاندەرێكی سەرسەختی تیپی تۆپی سەبەتەی یانەی گەڵاتەسەرای توركییە و لەبەر ئەوەی خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بەم دواییە تیپەكە سەردانی ئەڵمانیای كردبوو بۆ ئەنجامدانی یارییەك لەگەڵ تیپی ئەلبای ئەڵمانی لە چوارچێوەی خولی ئەوروپی بۆ تۆپی سەبەتە، هەرچەندە تیپە توركییەكە یارییەكەی دۆڕاند، بەڵام مریەم لە سەرەتای یارییەكەوە بەردەوام بوو لە هاندانی تیپەكەی و تیشێرتێكی یانەی گەڵاتە سەرای پۆشی بوو، بەر لە دەستپێكردنی یارییەكەش هاتە ناو گۆڕەپان بۆ هاندانی زیاتری یاریزانەكان لە نزیكەوە و چەند وێنەیەكی یادگاریشی لەگەڵیان كێشا.
لە لایەكی دیكەوە و دوای دووركەوتنەوەیەكی زۆر، ئێستا مریەم خۆی ئامادە دەكات بۆ بەشداریكردن لە زنجیرە درامایەكی نوێ بە بەشدار ئەستێرەی ناوداری توركی موراد یەلدریم و بڕیار وایە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا نمایش بكرێ.