جانسۆ چ وەرزشێك ئەنجام دەدات
خانمە ئەكتەری توركی جانسۆ دیری كە بە (فەیروز) ناسراوە، یەكێكە لەو ئەكتەرانەی هەمیشە هەوڵ دەدات خاوەن لەشێكی جوان بێت، بۆیە بەردەوام یاریی كیك بۆكسینگ ئەنجام دەدات كە یارییەكی توندە و زیاتر بە یاریی پیاوان ناسراوە، ماوەیەكە جانسۆ لەلایەن راهێنەرێكی تایبەتەوە لە یەكێك لە یانە وەرزشییەكانی ناوچەی ئەتیلار دەستی بە مەشق كردووە و تەنیا مەشقەكان ئەنجام نادات، بەڵكو بەردەوام یاری دەكات و بەم دواییە پلەی تەواویشی بە دەستهێناوە و خەریكە راهێنەرەكەی پشتی پێ ببەستێ و دوور نییە لە یارییە رەسمییەكانیشدا بەشداری پێ بكات.
شایەنی باسە بەشێكی زۆر لە ئەكتەرە توركەكان روویان لە یاریی كیك بۆكسینگ كردووە لەوانە: كیڤانگ تاتلیتۆج، سینەم كۆبال، فەهریە ئافجان، سەلما ئارجیك و جان بۆنۆمۆ.