كریستینا جوانیەكەی خۆی لە دەستداوە
جەماوەرەكەی كریستینا ئەوەیان روون كردەوە كە لە دیمانە و كارە هونەرییەكانیدا ئەو سەرنجڕاكێشییەی جارانی نەماوە، بۆیە كریستیناش ریژێمێكی قورسی بۆ خۆی دانا و توانی لە ماوەی چەند مانگێكدا نزیكەی50 كیلۆگرام لە دەست بدات، بەڵام ئەوەی بووە مایەی نیگەرانی كریستینا و جەماوەرەكەی ئەوە بوو كە لەگەڵ لەدەستدانی كێشی بە هەمان سەرنجڕاكێشی و جوانی پێشووتریشی لە دەستدا و ئەو كریستینایەی جاران نەما و زۆریش گۆڕا، كریستینا لەو ماوەیە دووركەوتەوە لە خواردنی ئەو خواردنانەی كە كالۆرییان زۆرە و لە زۆر چێشتخانەكان پێشكەش دەكرێت و زیاتر پشتی بە زەڵاتە و خواردنی سەوزە و میوە دەبەست و لە گۆشت دووركەوتەوە بە هەموو شێوەیەك، هەروەها لەبەر ئەوەی لە ماوەی سێ مانگدا تەنیا خواردنی ماڵەوەی دەخوارد كە پێیوابوو لە رووی تەندروستییەوە لە خواردنی چێشتخانەكان باشترە.
ئەوەی زیاتر كریستینای تووڕە كرد بریتی بوو لە میدیاكان، چونكە كاتێك كێشی زۆر بوو، بە هەموو شێوەیەك باسیان دەكرد و رەخنەی زۆریان لێی دەگرت، هەروەها كاتێك كێشی دابەزی دیسان كەوتەوە بەر رەخنە و تەنانەت هەندێك لە رۆژنامەكان باسیان لەوە كرد كە دابەزینی كێشی كریستینا لە ئەنجامی تووشبوونیەتی بە نەخۆشییەكی كوشندە و ئەگەر واش نەبێت پێویستی نەدەكرد بەم شێوەیە كێشی دابەزێنێت، چونكە كاریگەرییەكی زۆری لە سەر جوانیی روخساری داناوە.