ئەمەل پشت بە جوانی نابەستێت
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (رای) ئەمەل دەڵێ: هیچ شتێك بە ئاسانی بەدەست نایەت بەتایبەتی سەركەوتن لە كاری هونەریدا زۆر زەحمەتە، من بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوەم كە ئافرەتە هونەرمەندەكان پشت بە رووخساری دەرەوەیان ببەستن بۆ سەركەوتن، چونكە ئەمە هیچی ماندووبوونی ناوێ و هیچ بەهرەیەكیشی تێدا نییە و هەموو ئافرەتێك دەتوانێت تا راددەیەكی زۆر جوان و سەرنجڕاكێش بێت.
دەربارەی خۆیشی ئەمەل وتی: من بە هیچ شێوەیەك پشت بە شێوە و روخسارم نابەستم، ئەزموونی نواندن بۆ من كارێكی ئاسان نەبووە، چونكە تەنیا پشتم بە توانا و بەهرەكانی خۆم بەستووە، زۆریش خۆم ماندوو كردووە، بڕواشم بەو مەتەڵە نییە كە دەڵێ تەنیا جوان بە، بێدەنگ بە، من بۆم دەركەوتووە كە نواندن كارێكی جیاواز و سەختە لە هەمان كاتدا كارێكی جوان و بەرزیشە، بەتایبەتی كە ئەكتەر دەتوانێت چۆن و كەی هەنگاو دەنێت.