شكستێكی دیكەی ئەنجلینا
رۆجر وێنەگری فیلمی سینەمایی «Unbroken»یە، بەڵام سەرەڕای پاڵپشتی و پشتیوانیی بێ وێنەی ئەنجلینا و براد، سەركەوتوو نەبوو لە پێشبڕكێی كۆتایی خەڵاتی باشترین دەستكەوتی بەرامبەر بە ئیمانویل لیبزكیی وێنەگری فیلمی«Birdman» دۆڕا، جگە لەمانەش فیلمەكانی«The Imitation Game, Mr Turner و The Grand BUDAPEST HOTEL»، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە پاڵێوراو بوون.
شایەنی وتنە گرنگترین باسی فیسیتڤاڵەكە سەردانی ئەنجلینای باڵیۆزی پەنابەران و سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ پەنابەرە سووری و عێراقییەكان بوو، زۆر لە ئامادەبووان پرسیاری نهێنی ئەو وێنەیان لە ئەنجلینا دەكرد كە بە شێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە و تێیدا ئەنجلینا گوێ لە ئافرەتێكی پەنابەری عێراقی دەگرێت، بەڵام لەبەر كاریگەریی قسەكانی ئافرەتەكە خۆی بۆ ناگیرێت و دەست دەكات بە گریان.