سوڵتانە خەدیجە كردیە راستی

سوڵتانە خەدیجە كردیە راستی
خانمە ئەكتەری ناوداری توركی سەلما ئارجیك بڕیاریدا كۆتایی بە پەیوەندیی خۆشەویستیی خۆی و جان ئوزای بهێنێت كە ماوەی ساڵ و نیوێكی خایاند و بەم زووانە پەیوەندییەكەیان دەبێتە هاوسەرگیریی فەرمی نەك تەنیا پەیوەندییەكی خۆشەویستی بێ گرێبەستی هاوسەرگیری. سەلما كە رۆڵی سوڵتانە خەدیجەی لە زنجیرەی (حریم السلطان) بینی و ئێستا بەشی سێیەمی نمایش دەكرێ، لەگەڵ هاوسەرەكەی بڕیاریاندا ئاهەنگەكەیان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدەن دوای كۆتایی هاتنی وێنەگرتنی زنجیرەی (كاروباری دڵ)، هەروەها جلوبەرگی ئاهەنگەكەشیان دەستنیشانكردووە و خانوویەكی نوێشیان بۆ هەمان مەبەست لە ناوچەی ئۆلۆس كڕیوە. سەلما ساڵی 1978 لە شاری هامی ئەڵمانی لە دایكبووە، لە ساڵی 2000 هاتە نێو دنیای هونەری نواندنەوە و سەرەتا بە زنجیرە درامایەكی كۆمیدی دەستی پێكرد، دواتر لە زنجیرەی (عاصی) رۆڵێكی سەرەكیی هەبوو كە لە ساڵانی 2007-2009 بەردەوام بوو، بەڵام گرنگترین رۆڵەكانی سەلما رۆڵی سوڵتانە خەدیجەیە لە زنجیرە درامای (حریم السلطان) كە تا ئێستاش بەردەوامە.
Top