جولیا بۆكڕینی كتێبێك وێنەگرتنی فیلمێكی راگرت

جولیا بۆكڕینی كتێبێك وێنەگرتنی فیلمێكی راگرت
میدیاكانی ئەمریكا چەند وێنەیەكی جۆلیا رۆبرتسی خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆدیان بڵاوكردەوە كاتێك رووی كردە كتێبخانەیەك بۆ كڕینی كتێبێك كە ماوەیەك زۆر بوو بە نیاز بوو بیكڕێت، بەڵام دەستی نەدەكەوت و هاوڕێیەكی خۆیشی پێی راگەیاند بوو لەو كتێبخانەیەی كە نزیكە لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە ئەم كتێبەی ئەو دەیەوێ هەیە.
جۆلیا یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە بە خوێندنەی كتێب ناسراوە و بەردەوام بەدوای نوێترین كتێبدا دەگەڕێت و زۆربەی كاتی خۆیشی بۆ خوێندنەوەی كتێب تەرخان كردووە، جۆلیا ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی خۆیەتی بە ناوی"The Secret in their Eyes" ولە كاتی وێنەگرتنی فیلمەكە یەكێك لە هاوڕێكانی پێی راگەیاندبوو لەو كتێبخانە ئێستا نرخی كتێبیان هەرزان كردووە و ئەو كتێبەی دەیەوێ لەوێ هەیە، بۆیە ناچار بوو وێنەگرتنی فیلمەكە رابگرێت تاكو بتوانێت كتێبەكە بكڕێت و لەم بارەیەوە بە پێكەنینەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: زۆر پێویست بوو بۆ من ئەو كتێبە بكڕم و ئەو نرخە هەرزانە لە دەست خۆم نەدەم.
Top