سەرەڕای جیابوونەوەیان كارینا كاپوور لەگەڵ خۆشەویستەكەی كار دەكات
لەم بارەیەوە كارینا لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان رایگەیاند: لەو رۆژەی كە ئەبهیشك شاوبیی دەرهێنەری فیلمەكە داوای لێكردم بەشداریی تێدا بكەم من رەزامەندیی خۆم دەربڕیوە بێ ئەوەی باسی ئەكتەرەكانی دیكەی بەشداربووی فیلمەكە بكەم و بزانم كێن، چونكە سیناریۆی فیلمەكەم زۆر بە دڵە و لەگەڵ خوێندنەوەی حەزم كرد بەشداری بكەم و منیش بەشێك بم لە ستافی فیلمەكە، چونكە بۆ من سیناریۆكەی زۆر سەرنجڕاكێش بوو و لەو جۆرە فیلمانەی كە من حەز دەكەم رۆڵم تێیدا هەبێت. كارینا و شاهید لە ساڵی 2007ەوە جیابوونەتەوە، بەڵام بەردەوام بە رێزەوە قسەیان دەكرد و هیچیان یەكتریان بە هیچ شتێك تۆمەتبار نەكردووە، هەر لەم بارەیەوە شاهید كاپور رایگەیاند كە خۆی ناوی كارینای پێشنیار كردووە بۆ ئەوەی رۆڵی لەگەڵدا ببینێت لەو فیلمانە و راشیگەیاند كە رێزێكی تایبەتیی بۆی هەیە و وەك ئەكتەرێكی بە توانا سەیری دەكات دوور لە هەموو شتێك، شایەنی وتنە جگە لە كارینا و شاهید هەریەكە لە عەلیا بهات و ئەكتەری بنجابی دیلجیه دوسانجێ بەشداریی لەم فیلمەدا دەكەن.