سەرەڕای جیابوونەوەیان كارینا كاپوور لەگەڵ خۆشەویستەكەی كار دەكات

سەرەڕای جیابوونەوەیان كارینا كاپوور لەگەڵ خۆشەویستەكەی كار دەكات
ئەستێرەی سینەمایی هیندی كارینا كاپور رایگەیاند زۆر حەز دەكات بەشداری بكات لە ستافی فیلمی Udta Punjab بێ ئەوەی گوێ بدات ئەندامەكانی دیكەی ستافی فیلمەكە، چونكە بەپێی زانیارییەكان شاهید كاپوری خۆشەویستی پێشووی رۆڵێكی سەرەكی دەبێت لە فیلمەكە و دەرهێنەریش پشتی پێ بەستووە.
لەم بارەیەوە كارینا لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان رایگەیاند: لەو رۆژەی كە ئەبهیشك شاوبیی دەرهێنەری فیلمەكە داوای لێكردم بەشداریی تێدا بكەم من رەزامەندیی خۆم دەربڕیوە بێ ئەوەی باسی ئەكتەرەكانی دیكەی بەشداربووی فیلمەكە بكەم و بزانم كێن، چونكە سیناریۆی فیلمەكەم زۆر بە دڵە و لەگەڵ خوێندنەوەی حەزم كرد بەشداری بكەم و منیش بەشێك بم لە ستافی فیلمەكە، چونكە بۆ من سیناریۆكەی زۆر سەرنجڕاكێش بوو و لەو جۆرە فیلمانەی كە من حەز دەكەم رۆڵم تێیدا هەبێت. كارینا و شاهید لە ساڵی 2007ەوە جیابوونەتەوە، بەڵام بەردەوام بە رێزەوە قسەیان دەكرد و هیچیان یەكتریان بە هیچ شتێك تۆمەتبار نەكردووە، هەر لەم بارەیەوە شاهید كاپور رایگەیاند كە خۆی ناوی كارینای پێشنیار كردووە بۆ ئەوەی رۆڵی لەگەڵدا ببینێت لەو فیلمانە و راشیگەیاند كە رێزێكی تایبەتیی بۆی هەیە و وەك ئەكتەرێكی بە توانا سەیری دەكات دوور لە هەموو شتێك، شایەنی وتنە جگە لە كارینا و شاهید هەریەكە لە عەلیا بهات و ئەكتەری بنجابی دیلجیه دوسانجێ بەشداریی لەم فیلمەدا دەكەن.
Top