ئەحلام: زێڕەكانم بایی 40 ملیۆن دۆلار دەبن

ئەحلام: زێڕەكانم بایی 40 ملیۆن دۆلار دەبن
خانمە هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام رایگەیاند كە هیچ كات نیگەران و تووڕە نابێت بەو هەواڵانەی باس لە جلوبەرگ و زێڕەكانی دەكەن، بەپێچەوانەوە ئەو كات هەست بە نیگەرانی دەكات كە باسی ناكەن، چونكە پێیوایە خەڵك سەیری ناكەن و جلوبەرگەكانی مشتومڕیان لەناو خەڵك نەناوەتەوە.
ئەحلام لە میانەی بەرنامەی “صباح العربیە” كە رۆژانە لە كەناڵی ئەلعەرەبییە پێشكەش دەكرێت راستییەكی سەیر و سەرسوڕهێنەری دەربارەی ژمارە و بڕی زێڕەكانی دركاند و بە ئاشكرا گوتی: تەحەددای هەر كەسێك دەكەم كە زیاتر لە من زێڕ و خشڵە گرانبەهاكان بكڕێت، ئاماژەشی بەوە كرد كە تا ئێستا بایی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار زێڕ و خشڵی گرانبەهای هەیە و لە هەر شوێنێك پارچە زێڕێكی جوان و سەرنجڕاكێشی دەست بكەوێت، ئەوا بەبێ دوو دڵی دەیكڕێت. دەربارەی فەیسبوك و پەیوەندیی لەگەڵ جەماوەریش گوتی: زۆر كەس لە ئیمارات و سعودیە لە رێگەی فەیسبوكەوە قسەی ناشیرین و نابەجێیان بۆم دەنووسی و هێرشیان دەكردە سەرم بە مەبەستی لەكەدار كردنی ناوبانگم، بۆیە ناچار بووم بەشێكی زۆری ئەو كەسانە لای خۆم بسڕمەوە.
شایەنی باسە هەمیشە ئەحلام بەوە تاوانبار دەكرێت كە گرنگییەكی زۆر بە جلوبەرگ و زێڕ دەدات و لە یەكێك لە بەرنامەكان كە ئەو تێیدا میوان بوو نرخی كراسەكەی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار بوو.
Top