كیم كارداشیان كۆشكێكی بە نرخێكی خەیاڵی كڕی

كیم كارداشیان كۆشكێكی بە نرخێكی خەیاڵی كڕی
ئەستێرە و مۆدێلی جیهانی كیم كارداشیان لە دیمانەیەكدا دووپاتی كردەوە دوای گەڕانێكی زۆر لە كۆتاییدا توانیی كۆشكی خەونەكانی بدۆزێتەوە لە بیڤرلی هیلز و چەند تایبەتمەندییەكی تێدایە كە لە كۆشكە ئاساییەكاندا نییە و بۆ هەموو بۆنەكان گونجاوە. ئەم كۆشكە نوێیەی چەند تایبەتمەندییەكی تێدایە و لەسەر شێوازی فەرەنسی درووستكراوە لە هەمان كاتدا فراوانە و شوێنی هەموو ئەندامانی خانەوادەی كیم دەبێتەوە بەتایبەتی لە بۆنەكاندا كە كۆدەبنەوە.ئەم كۆشكە دەكەوێتە ناوچەی بیڤرلی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا و خاوەنەكەی لیزا ماریی كچی ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی ئەلڤیس بریسلی، رووبەرەكەی 8 هەزار پێی چوارگۆشەیە و نرخەكەی 20 ملیۆن دۆلارە، چەند ژوورێكی گەورەی تێدایە لەگەڵ دوو مەلەوانگە و ژوورێكی گەورەی نان خوارد و یاریگایەكی تۆپی سەبەتە و هۆڵێكی سینەما و ستۆدیۆیەك كە نوێترین تەكنۆلۆژیای تۆمار كردنی دەنگی تێدایە، ئەمە سەرەڕای بوونی باخچەیەكی گەورەی چاندنی كە زۆر لە باخچەكانی باشووری فەرەنسا دەچێت و دەمێكە كیم بەدوای كۆشكێكی لەو شێوەیە دەگەڕێت.
Top