ئەكشارا حەسەن: سەركــــــەوتنم لــــــەگەڵ ئەمیتاب بۆ ئافرەتێك دەگەڕێتەوە
لەم بارەیەوە ئەكشارا رایگەیاند كە هۆكاری سەركەوتنی لەگەڵ ئەمیتاب بۆ دایكی دەگەڕێتەوە و ماڵپەڕی The Times of India لەسەر زاری ئەكشارا پێی راگەیاندووە: بەشێكی زۆری ژیانی خۆم لە شاری تشینای بەسەر برد كە تێیدا خەڵك بە دەگمەن بە زمانی هیندی قسە دەكەن، ئەمەش قسەكردنی بە زمانی هیندی بۆ من زەحمەت كردبوو، بەڵام دایكم زۆر هاوكاریی كردم بۆ ئەوەی لە زمانی هیندی بگەم و بتوانم بە باشی قسەی پێ بكەم، تەنانەت زۆر جار لە ناوەڕۆكی گفتوگۆكەش نەدەگەیشتم ئەگەر دایكم بۆمی روون نەكردبایەوە.
ئەم فیلمە باس لە دوو هاوڕێ دەكات كە خەونی زۆریان هەیە، بەڵام لەبەر چەند بارودۆخێكی تایبەت لە یەكتر دووردەكەونەوە و جگە لە ئەكشارا هەریەكە لە دانۆش و بیت مادس بەشداری تێدا دەكەن لە دەرهێنانی ئار بالكییە و لە رۆژانی رابردوو لە سەرتاسەری هیندستان نمایش كراوە.