(میوانێکی تایبەت) لە بەریتانیا میوانـە

(میوانێکی تایبەت) لە بەریتانیا میوانـە
(میوانێکی تایبەت) دووەم کورتە فیلمی پڕۆفێشناڵی فیکشنە لە نووسین و دەرەێنانی ەونەرمەند کەی بەهار و ەەنگاوێکی گرنگە بۆ نزیك بوونەوە لە بەرهەمەێنانی فیلمی فیچەر و سینەمایی (پێڵاو چاوبەست) وەك بەرەەمی ەاوبەشی نێوان کوردستان و بەریتانیا بە سەرپەرشتیی کۆمپانیای جۆکە فیلمس و فوتپرینت فیلمس و لە کوردستانیش وێنەی دەگیرێت.

بەهۆی ئەوەی کەی بەiار پێشتر فیلمی دیکۆمێنتەری بە ئەنجام گەیاندبوو، بۆ ئەوەی پێش فیلمی (پێڵاو چاوبەست) دەست بەکار بێت، پڕۆدیسۆرانی بەریتانی؛ جاکی شێپارد و مارك بلەینی داوایان کرد کە کەی بەهار دوو کورتە فیلم بێنێتە بەرەەم، بە مەرجێك ئەو کورتە فیلمانە چیرۆکیان جیاواز بێت بەڵام ناوەڕۆکیان ەاوبابەت بێت لەگەڵ <پێڵاو چاوبەست> و خزمەتی ناوەڕۆکی فیلمەکە بکات، بە تایبەت لە روانگەی بینینی رۆڵی سەرەکی لەم فیلمانە کە پێویستە منداڵێکی کوردی تەمەن دەوروبەر 10 ساڵ بێت. ئەوەبوو لە یەکەم فیلم <من سامی-م> کەی بەەار لە کوردستان کاستینگی (تێست) کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵە کوردە و دوای 12 ڕۆژ و لە ەەشت شاروشاروچکەی باشووری کوردستان، رۆڵی سامی درا بە باوەڕ لەندەن.
بە هەمان شێوە، فیلمی (میوانێکی تایبەت) رۆڵی سەرەکیی منداڵێکی هەمان تەمەنە، بۆ ئەم مەبەستە کەی بەهار لە بەریتانیا بۆ ماوەی دوو مانگ خەریکی کاستینگ بوو لە چەندین شار وەك لەندەن، مانچێستەر، بریستۆڵ، ساوسەامتۆن و بێرمینگەام، دوای ئەوەی چەندین منداڵی کوردی دانیشتووی بەریتانیای بینی و هەندێك لە منداڵەکانی بۆ سێیەم و چوارەم جار بانگەێشت کردەوە بۆ کاستینگ، لە کۆتاییدا ڕۆڵەکە درا بە دانیال دیلانی.
دانیال منداڵێکی کوردە و تەمەنی 8 ساڵە و پێشتر هیچ کاری نواندنی نەکردوە، بەڵام وەك کەی بەهار دەڵێت، گەلێك شادم کە ئەم ڕۆڵە بەر دانیال کەوت چونکە ئەم فیلمە بە ئاستی بەرزی پڕۆفێشناڵی لە بەریتانیا دیتە فیلمکاری و بە هیوای ئەنجامی بەرزین و ئەمەش زۆرگرنگە کە ڕۆڵی سەرەکی لە لایەن منداڵێكی کوردەوە دەبینرێت، بە تایبەت کە ئەو منداڵە شان بە شان ئەکتەرانی پرۆفێسناڵی بەریتانی کار دەکات و بە زمانی ئینگلیزی.

فیلمەکە لە ناوەندی مانگی دوو دێتە وێنەگرتن و بە چوار ڕۆژ دەبێت تەواو بێت. زۆربەی کارمەندانی پشت کامیرا ئینگلیز و بیانین، سینەماتۆگرافی لە لایەن فیل وود دەبێت کە ەەمان سینەماتۆگرافەری فیلمی <من سامی-م> بوو. لە فیلەمەکە تەنەا چوار کارەکتەر هەن، ئاکۆ، فریشتە کە دایکی ئاکۆ-یە، و ئۆدری و هارۆڵد - ژن و پیاوێکی ئینگلیز تەمەن 70 ساڵی کە جیرانی ماڵ ئاکۆ-ن. لەم کاتەدا بەڕێوەبەری کاستینگ لە لەندەن خەریکە پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ نوێنەرانی (ئەیجیتنت) ئەکتەرانی پڕۆفێشناڵ و ناسراوی ئینگلیز بۆ بینینی ڕۆڵی ئۆدری و هارۆڵد و فریشتە.
بە داخەوە کە لە بەریتانیا ئەکتەری ئافرەتی کوردی ئاوا پڕۆفێشناڵ نییە - و بەەۆی بێدەرامەتیەوە ناتوانین ئەکتەر لە کوردستانەوە بێنین، هەروەها بەەۆی ئەوەی زمانی فیلمەکەش ئینگلیزیە - ناچار ڕۆڵی فریشتە بەر ئەکتەری بیانی دانیشتوی بەریتانیا دەکەوێت کە ەەست و خوێنی لە کوردەوە نزیك بێت، (كەی بەەار) وای گوت.
جێی باسە، فیلمی (من سامی-م) تائێستا لە 40 فێستیڤاڵ وەرگیراوە، و تاکو ئێستا 17 خەڵاتی بردۆتەوە و 6 جار خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵانی وڵاتانی جیەان، گومان لەوەدا نییە ئەمە جەختێکی زۆردەخاتە سەر کەی بەهار و تیمەکە کە بتوانن فیلمی <مێوانێکی تایبەت> بەەەمان ئاستی سەرکەوتوو بێننە بەرەەم.
ماوە بگوترێت، بەهۆی نەبوونی بودجەوە، زۆربەی کاستینگەکان لە ماڵی هاوڕێیانی کوردی دانیشتووی بەریتانیا کرا کە هاوكارییەكی زۆری ستافەكەیان كرد بۆ ئەوەی فیلمەكە سەركەوتوو بێت، هەروەها مەڵبەندی كەلتووری کوردی لەندەن و کۆمەڵگەی کوردی لەندەن ئەوانیش بە هەموو شێوەیەك پشتگیرییان کرد لە پرۆسەی کاستینگەکە و بە خۆڕایی شوێنیان بۆ دابین کردن.
Top