سیلینا و جاستین جیابوونەوە

سیلینا و جاستین جیابوونەوە
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەستێرەی موزیك و گۆرانی ئەمریكی ئاشكرایان كرد كە سیلینا و جاستن بیبەری هاوڕێی بەشێوەیەكی فەرمی جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندووە دوای ئەوەی پێشتر چەندین هەواڵی جیاجیا لەم بوارەیەوە بڵاوكرانەوە بێ ئەوەی پشتڕاست بكرێنەوە. سەرچاوەكان دووپاتیان كردەوە كە ئەم جارەیان جیابوونەوەیان راستی و فەرمییە و ئێستا سیلینا لە پێوەندییەكی خۆشەویستی نوێدایە لەگەڵ موزیسیان و دی جێی ئەڵمانی جاد، و بەر لە ماوەیەكیش لەسەر فەرشی سووری ئاهەنگەكانی گۆڵدن گلۆب بەیەكەوە بینراون و ئەم دەركەوتنەشیان وەك بەڵگەیەك بۆ بوونی پێوەندیی نێوانیان باس كردووە. هەر لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (نۆن ستۆن بیبۆل)ی فەڕەنسی رایگەیاند كە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی سیلینا ئاشكرای كردووە كە هیچ كاتێك وەك ئێستا خۆشحاڵ نەبووە و ئەم ساتانەی ئێستا بە خۆشترین ساتەكانی ژیانی دەزانێت، سیلینا بەو هاوڕێیەی راگەیاندبوو كە خۆشەویستەكەی ئێستا زۆر بە باشی لێی تێدەگات و زۆر شتی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە كە كۆیان دەكاتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە زۆربەی كاتەكانیان بەیەكەوە بەسەر دەبەن و ئەگەر دووریش بكەونەوە لە یەكتری ئەوا بەردەوام بە تەلەفۆن لە پێوەندیدان، سیلینا گوتبووی: ئێستا بیر لە رابردوو ناكەمەوە و هەموو كاتەكانم بۆ كارەكانم تەرخان كردووە و بیر لە داهاتوو دەكەمەوە بۆ ئەوەی سەركەوتنی زیاتر لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بە دەست بهێنم و نامەوێ ببمە بابەتێك بۆ میدیاكان، چونكە دەترسم كاریگەریی سلبی لەسەر ژیانی تایبەتی و هونەریم هەبێت.
Top